ئیسپانیاگرنگترین

فێرناندۆ یۆرێنتێ وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

فێرناندۆ یۆرێنتێ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە شێوەیەكی فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریكردن راگەیاند.

یۆرێنتی تەمەنی 38 ساڵە و كۆتا یانە یاری بۆ كرد ئیبار بوو لە خولی پلە دووەكانی ئیسپانیا.

یۆرێنتێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە چەند گۆڵێكی خۆی تێدایە و تێیدا ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ دەكات.

یۆرێنتێ لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی:

لەو كاتەوەی منداڵ بووم خەونم بەوەوە دەبینی كە ببم بە یاریزانی تۆپی پێ، كێ پێی دەیووت كە دەتوانم چێژ لە هەموو ئەو شتانە وەربگرم و بژیم بەو شتانەی تۆپی پێ پێشكەشم دەكات؟

رێگایەكی دوور و درێژ بوو كە تێیدا كاركردن و قوربانیدان و سۆزێكی زۆر هەبوو، چێژ وەرگرتن بە یاریكردن لە یانە گەورەكاندا كە بە شانازییەوە باشترینی خۆم پێشكەشكردووە.

دەمەوێت سوپاسی هەمووان بكەم بۆ ئەو دەرفەتانە، هەروەها سوپاسی هاندەران دەكەم كە هەمیشە پشتگیریان كردووم و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا خۆشەویستیان پێشكەشكردووم، بەختەوەرم كە توانیم چێژ لەو ساڵانەی تۆپی پێ وەربگرم كە وایان لێكردم بژیم، بۆ هەموو كەسە گەورەكان و ئەو هاوڕێیانەی كە لە تەواوی رێگەكەمدا ناسیم سوپاس.

یۆرێنتێ لە ئاتلێتیك بلباو دەستی بە یاریكردن كرد و دواتر پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد پاشان لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە سێڤییاوە كرد دواتر لە پرێمەرلیگ یاری بۆ هەریەك لە یانەكانی سوانزی سیتی و تۆتنهام كرد پاشان لە رێگەی یانەكانی ناپۆلی و ئۆدەنیزی گەڕایەوە ئیتاڵیا و لە كۆتا یانەش كە یاری بۆ كردبێت ئیبار بوو لە خولی پلە دووەكانی ئیسپانیا.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش توانی نازناوی جامی جیهانی 2010 و یۆرۆی 2012 بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button