قاوەی یاریگاگرنگترین

قاوەی بەیانیانی یاریگا.. پاریس شوێنگرەوەی مێسی دیاری دەکات و بارسا لە یاریزانێکی پرێمەرلیگ نزیکبووەتەوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

بێرناردۆ سیلڤا بووەتە ئامانجی سەرەکی پاریس سانجێرمان، تاوەکو شوێنی لیۆنێل مێسی بگرێتەوە – لۆ پاریزیان

ئارسیناڵ سوورە لەسەر گواستنەوەی دێکلان رایس و ئامادەیە بە بڕی 90 ملیۆن پاوەند، یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی بگوازێتەوە – دەیلی مەیڵ

پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ڤیکتۆر ئۆسیمین دەکەن – فیکاخێس

بایرن میونشن و بۆڕووسیا دۆرتموند چاویان لەسەر ئێدسۆن ئالڤارێز، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئایاکس داناوە – سپۆرت1

ئالێکسیس ماک ئالیستەر دەیەوێت لە یانەیەکی بەشداربوو لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات. یانەکانی لیڤەرپوول و مانچێتسەر یونایتد لە نزیکەوە چاودێری یاریزانی برایتن دەکەن – ئاتلێتیک

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەیەوێت یەکەم کاری لە چێڵسی، رازیکردنی مەیسن ماونت بێت بە مانەوە لە ستامفۆرد بریج – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بارسێلۆنا لە نزیکەوە هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی روبن نێڤێس، یاریزانی وۆلڤێرهامپتن دەستپێکردووە. وۆڵڤز داوای بڕی 45 ملیۆن پاوەند دەکات – تێلێگراف

نیوکاسڵ یونایتد گرنگی بە دۆمینیک زۆبۆزڵای، ئەستێرەی لایپزیگ داوە، یانە ئەڵمانییەکە داوای 60 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەی هەنگاری دەکات – سکای دۆچلاند

نیوکاسڵ لە هەموو لایەک هەوڵی تۆکمەکردنی تیمەکەی دەدات و ئامادەیە کێبڕکی لەگەڵ تۆتنهام بکات لەسەر کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی چێڵسی و جەیمس مادیسن، یاریسازی لێستەر سیتی – دەیلی مەیڵ

دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی ئیسپانی و برێنتفۆرد لە سەرووی داواکارییەکانی تۆتنهام دێت، چونکە پێشبینی چوونە دەرەوەی هوگۆ لۆریس دەکرێت – تێلێگراف

تۆتنهام دەیەوێت بەڕێوەبەری وەرزشی رۆما بگوازێتەوە یانەکە – رۆژنامەی ئای

بابەتی زیاتر

Back to top button