ئیسپانیا

بەهۆی بارسێلۆنا سزای توند چاوەڕوانی ئیسپانیۆل دەکات

یاریگا –

بەهۆی شێواندنی ئاهەنگگێڕانی بارسێلۆنای پاڵەوان سزای توند چاوەڕوانی ئیسپانیۆل دەکات.

بارسێلۆنا لە یارییەکەی دۆینێ شەو بەرامبەر ئیسپانیۆل سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.

لە کۆتایی یارییەکەدا یاریزانەکان لە ناوەڕاستی یاریگاکەدا دەستیانکرد بە ئاهەنگگێڕان و خۆشی دەربڕین. لەناکاو شتێکی سەیر ڕوویدا و ئاهەنگگێڕانەکە لا بارسا تێکچوو،

ئۆلتراسەکانی ئیسپانیۆل ڕژانە ناو یاریگا و ئاهەنگی بارسایان تێکدا، یاریزانانی بارسا بەخێرایی چوونە ژووری خۆگۆڕین و ئەمڕۆ یانەی ئیسپانیۆل بە فەرمی داوای لێبوردنی کرد لەسەر ئەم هەڵسوکەوتەی هاندەرانی.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی لالیگا، ئەوان بە نیازن لە لێژنەی ڕێکخەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، سکاڵا لەسەر یانەی ئیسپانیۆل تۆمار بکەن.

لە بەیاننامەکەی لالیگادا هاتووە: ئێمە هەموو وێنە و ڤیدیۆکان شیدەکەینەوە و هەموو ئەو کەسانە دەستنیشان دەکەین کە، بەرپرسیارن لەم ڕووداوە نابەجێییە، بۆ ئەوەی چیتر مافی چوونە ناو یاریگاکانیان نەبێت. هەروەها سکاڵا لە لیژنەی ڕێکخەری پاڵەوانێتییەکە تۆمار دەکەین”.

بابەتی زیاتر

Back to top button