ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا: بارسێلۆنا ماڵی مێسیە و ركابەری هەمووان دەكەین بۆ گەڕاندنەوەی

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە دەنگۆكانی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەكەیان دەكات.

لیۆنێل مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

لە چاوپێكەوتنێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە لاپۆرتا باسی لە چەند پرسێك كرد.

پەیوەندیتان لەگەڵ مێسی؟

پەیوەندیم بە مێسیەوە كرد و بە جۆرێك قسەم لەگەڵ كرد بۆ ئەوەی دۆخەكە چاك بكەمەوە، ئەو كات ناچار بووم دامەزراوەكەمان بخەمە سەرووی هەموو شتێكەوە، تەنانەت باشترین یاریزانی جیهانیش، لەم دواییانەدا پەیاممان ئاڵوگۆڕ كرد، راستیەكە ئەوە بوو كە گفتوگۆكان سۆزداری بوو، هەروەها پیرۆزبایی بردنەوەی جامی جیهانیم لێكرد.

ئۆفەری سعودییە بۆ مێسی؟

لەگەڵ رێزم بۆ سعودیە، كاری زۆر باش دەكەن، بەلام بارسا هەر بارسایە و بارسێلۆنا ماڵی خۆیەتی، بارسێلۆنا دەتوانێت ركابەری هەمووان بكات بۆ گەڕاندنەوەی مێسی.

مێسی باشترین یاریزانی جیهانە و ئەوە ئاشكرایە كە هەموو راهێنەرێك دەیەوێت.

رێككەوتن لەگەڵ مێسی؟

دەمانەوێت لیۆ بگەرێتەوە، ئۆفەرێکی شێتانە پێشکەش ناکەین بە ئەو یان بۆ هەر یاریزانێکی دیکە، هەوڵدەدەین کارەکان بەپێی پلان ئەنجام بدەین، چاوەڕوانی پەسەندکردنی پلانەکە دەکەین (لەلایەن لالیگا).

مێسی لە کوێ یاری دەکات؟

چاڤی بڕیار لەسەر ئەوە دەدات، بەڵام ئەوە نابێتە گرفت بۆ باشترین یاریزانی جیهان.

گاڤی؟

من دڵنیام كە گاڤی لەگەڵمان بەردەوام دەبێت.

فاتی؟

ئەو یاریزانێكە كە ئێمە دەمانەوێت و ئەویش دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

ئەلیمانی؟

ئەو كەسێكی پیشەیی و كەسێكی راستگۆیە، یەكێكە لەو كەسانەی كە رۆڵێكی گەورەی هەیە لەم سەركەوتنانەماندا، من زۆر دڵخۆشم كە ئۆفەرێكی گەورەیی لە خولی ئینگلیزیەوە وەرگرتووە، دیكۆ یەكێكە لە پاڵێوراوەكان بۆ شوێنگرتنەوەی ئەلیمانی.

كەیسی نێگرێیرا؟

ئەوە روون بووەتەوە كەئێمە هیچ كاریگەریەكمان لەسەر بڕیارەكانی ناوبژیوان نەبووە، روونتر بڵێم ئێمە ناوبژیوانمان نەكڕیوە، بابەتەكە لە دادگادا یەكلایی دەكرێتەوە، هەوڵێك بوو لەلایەن میدیاكانەوە بۆ شكاندنی شكۆ و ناوبانگی یانەكەمان بەڵام شكستیان هێنا، زۆر كەس هەیە لەم بابەتەدا ئامانجێكی دیكەی هەیە بەڵام ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی ناهێنن.

پیرۆزباییەكەی تیباس؟

سوپاسی دەكەم بۆ ئەو پیرۆزباییە، تووشی سەرسوڕمان نەبووم بەو كارەی.

مانچێستەر سیتی یان ریال مەدرید؟ 

پێت وایە من دەمەوێت كێ بیباتەوە؟ من دڵنیام كە بە درووستی وەڵام دەدەیتەوە.

بێرناردۆ سێلڤا؟

بەشێوەیەكی كەسی دەیناسم و لە ساڵی 2015 بڕیار بوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بكەم.

نوێكردنەوەی گرێبەستی چاڤی؟

هیچ كێشەیەك درووست نابێت، ئەو كوڕی یانەكەیە و بە تەواوی لەو بارودۆخە تێدەگات كە یانەكە پێیدا تێدەپەڕێت و ئەوەش شایەنی رێز و پێزانینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button