ئیسپانیاگرنگترین

كۆمان: لاپۆرتا هۆكاری رۆیشتنی مێسی بوو

یاریگا –

رۆناڵد كۆمان، راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت لیۆنێل مێسی ئەفسانەی پێشووی یانەكە بگەڕێنێتەوە.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

كۆمان لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: خوان لاپۆرتا سەرۆكی بارسێلۆنا دەیەوێت خۆی رزگار بكات و ویژدانی ئاسوودە بكات بە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی، چونكە هەمووان هەست بەوە دەكەن كە ئەو بووە هۆی رۆیشتنی لە بارسێلۆنا.

راهێنەرەكەی پێشووتری بارسێلۆنا ئەوەشی ئاشكرا كرد: پێم وانیە مێسی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بۆسكێتس دەڕوات، رەنگە جۆردی ئەلباش نەمێنێتەوە، هەمووان هاوڕێی ئەون و سەرسام نابم ئەگەر بچنە سعودیە یان ئەمریكا.

لە كۆتایشدا ووتی: بارودۆخ سەختە لە بارسێلۆنا، پێوویستە یاریزانەكان بەردەوام بن لە كەمكردنەوەی موچەكانیان بۆ ئەوەی یانەكە رزگار بكەن، دەبێت موچەی كەمتر قبوڵ بكەن.

مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریسەوە کرد و ئەو کات گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆ کرد.

مێسی لەگەڵ پاریس نازناوی خولی فەرەنسی و جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێناوە. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە 72 یاری کردووە و 31 گۆڵی هەیە، هەروەها 34 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button