یاریگا

تیاگۆ سیلڤا داهاتووی یەکلادەکاتەوە

تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری بەئەزموونی یانەی چێڵسی مانەوە لە ستامفۆرد بریج رادەگەیەنێت.

هەواڵی ئەوە هەبوو، سیلڤا لە هاویندا بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە فلومێنسییەوە بکات بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە ئاشکرایدەکات کە هێشتا هیچ نەبووە هاندەرانی فلومێنسی سوکایەتی پێدەکەن.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ئی ئێس پی ئێن سپۆرت وتی

من لێرە گرێبەستم هەیە  ، زۆر هەوڵ لە میدیاکانەوە دێن و زۆربەی قسەی هاندەرانە. هەندێک هاندەرانی فلومێنسی تەنانەت سوکایەتییان پێکردووم و هەندێکیش دەڵێن ئەگەر ئێستا نایەیت هەر مەیە، بەڵام من گرێبەستەکەم لەگەڵ چێڵسی تازەکردووەتەوە و دەمێنمەوە

تیاگۆ تەمەنی گەیشتووەتە ٣٨ ساڵ بەڵام رۆڵی سەرەکی هەبووە لە زۆرینەی یارییەکانی ئەم وەرزەی چێڵسی دا سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لەلایەن یانە لەندەنییەکەوە لە کڕینی بەرگریکار.

بابەتی زیاتر

Back to top button