ئینگلتەرا

برۆنۆ فێرناندێز هۆكاری گۆڵەكەی مارسیال رووندەكاتەوە

یاریگا –

برۆنۆ فێرناندێز، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە پێش یارییەکەیان بەرامبەر وۆلڤێرهامپتن هەستێكی هەبووە كە ئەنتۆنی مارسیالی هاوڕێی لە یارییەكەدا گۆڵ دەكات.

مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری وۆلڤێرهامپتنی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی ئینگلتەرا.

گۆڵەكانی شەیتانە سوورەكان لەلایەن ئەنتۆنی مارسیال لە خولەكی 32 و ئەلیخاندرۆ گارناچۆ لە خولەكی 94 تۆمار كران.

لە دوای یاریەكە برۆنۆ فێرناندێز ووتی: دەمزانی مارسیال گۆڵ دەكات تەنیا شتەكە لەسەر كات وەستا بوو، چونكە قژی لەلای سەرتاشە تایبەتەكەمان بڕی بوو.

بەردەوام بوو ووتی: هەرجارێك قژی دەبڕێت گۆڵ دەكات، لەمڕۆوە پێش هەر یاریەك پەیوەندی بە سەرتاشەكەمانەوە دەكەم تا بێت و قژی ببڕێت.

مانچێستەڕ یونایتد بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت و كێبڕكێی گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button