ئیتاڵیاڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: ئەلێساندرۆ دێل پیێرۆ درێسی وەرزی نوێی بەدەستگەیشت

یاریگا –

ئەلێساندرۆ دێل پیێرۆی ئیتاڵی درێسی وەرزی نوێی یوڤێنتوسی بەدەستگەیشت.

دێل پیێرۆی لە هەژمارەی فەرمی ئینستاگرامەکەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە لە لایەن یانەکەی پێشووی درێسێکی فەرمی وەرزی داهاتووی تیپەکەی بە دیاری بۆ نێردراوە.

یوڤێ دوێنێ هەینی ڤە فەرمی درێسی وەرزی داهاتووی نمایشکرد، ئێستا هاندەرانی یانەکە دەتوانن لە کۆگاکانی فرۆشتن و وێبسایتی فەرمی یانەکەش درێسەکە بکڕن

درێسی وەرزی داهاتووی خانمە پیرەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداس بەرهەمهێنراوە، نرخەکەی بەپێی خواستی کڕیار لە 75 یۆرۆ دەستپێدەکات و تا 150 یۆرۆ دەڕوات.

ئەلێساندرۆ بە یەکێک لە ئەفسانە مەزنەکانی مێژووی یوڤێ دادەنرێت، بە درێسی یانەکە 705 یاری کردووە، 290 گۆڵی کردووە و خاوەنی 177 ئەسیستیشە.

جارێک نازناوی چامپیۆنزلیگ، شەش جار نازناوی سێریا ئەی، جارێک سوپەری ئەوروپا، جاریک جامی ئیتاڵیا و چوار جار نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای لە گەڵ یوڤێنتوس بە دەستهێناوە.

ڤلاهۆڤیچ بە درێسی نوێی یوڤێ

 

درێسی وەرزی داهاتووی یوڤێ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button