ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گوندۆگان ئامادەیە موچەكەی كەم بكاتەوە

یاریگا –

ئیلكای گوندۆگان، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئامادەیە موچەكەی كەم بكاتەوە تا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.

گرێبەستەكەی گوندۆگان لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ گوندۆگان داواكارییەكانی كەم كردووەتەوە بۆ پەیوەندیکردنی بە یانەی بارسێلۆناوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، گوندۆگان بیرۆكەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ سیتیزن بۆ هەموو وەرزێك رەتكردووەتەوە، بەو پێیەی یانە ئینگلیزیەكە ساڵانە گرێبەستەكەی تەنیا بۆ یەك وەرز نوێ دەكاتەوە.

لە راپۆرتەكەی مۆندۆ هاتووە، گوندۆگان بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لە بارسێلۆنا لە كاتێكدا موچەی ساڵانەی لە سیتیزن 10.5 ملیۆن یۆرۆیە.

بارسێلۆنا ئامادەیە ئۆفەرێك بۆ ماوەی سێ وەرز پێشكەش بە ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە بكات.

هەروەها رۆژنامە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە سەرسامی تواناكانی گوندۆگانە چونكە دەتوانێت لە هەموو جێگایەكی هێڵی ناوەند یاری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button