ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەبراهام بۆ فرۆشتن نمایش دەکرێت

یاریگا-یانەی رۆما ئامادەیە دەستبەرداری تامی ئەبراهامی هێرشبەری یانەکە ببێت لە گواستنەوەی هاوینەدا.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، رۆما چیتر ئارامی نەماوە لەگەڵ هێرشبەرە ئینگلیزییەکە و پێیان وایە بە پارەکەی دەتوانن هێرشبەرێک بهێنن کە زیاتر سوودی لێببینن، هەر بۆیە ئامادەن بە ٤٠ ملیۆن پاوەند بیفرۆشن.

تامی لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ مۆرینهۆ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت  و ١٧ گۆڵی لە کاڵچیۆ تۆمارکرد بەڵام لەمساڵدا ئاستی بە تەواوی دابەزیووە و تەنها ٨ گۆڵی هەیە لە ٣٤ یاریدا.

پێشتر یانەی ئەستۆن ڤیلا گرنگی بەو هێرشبەرە دابوو، ئەمە جگە لە مانچێستەر و ئارسناڵ بەڵام روون نیە کە دابەزینی ئاستی دەبێتە هۆکارێک تاوەکو ئەو یانانە پاشگەزبووبنەوە لە گواستنەوەی یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button