ئیسپانیا

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی بۆسكێتس دیاری دەكات

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جوڵەكانی دەستپێكرد بۆ شوێنگرتنەوەی سێرجیۆ بۆسكێتس یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی.

یانەی بارسێلۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رۆیشتنی سێرجیۆ بۆسكێتس لە كۆتایی وەرز لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت بارسێلۆنا بە دوای شوێنگرەوەدا دەگەڕێت بۆ جێگای سێرجیۆ بۆسكێتس و لە سەرەوەی لیستەكەدا رۆبن نێڤێس یاریزانی وۆلڤێرهامپتن دێت.

رۆبن نێڤێس

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە ناو یانەكەدا هیچ كۆ دەنگیەك نیە لەسەر رۆبن نێڤێس و پێیان وایە لەگەڵ یانەكەی ئێستای وەك یاریزانی ئیرتیكاز یاری ناكات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، لە ئێستادا چاوەكان لەسەر سۆفیان ئەمرابات یاریزانی مەغریبی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵیە و تەنانەت پێش ئیلكای گوندۆگان ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتیە لە لیستی یاریزانە داواكراوەكانی بارسێلۆنادایە.

سۆفیان ئەمرابات

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە،  چانسی ئەمرابات لە هەموو یاریزانەكانی دیكە گەورەترە بەڵام هەموو شتێك پەیوەستە بە چارەسەركردنی قەیرانی داراییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button