ئیسپانیا

لۆكا مۆدریچ ماڵئاوایی لە سێرجیۆ بۆسكێتس دەكات

یاریگا –

لۆكا مۆدریچ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی سێرجیۆ بۆسكێتس ئەستێرەی هێڵی ناوەندی بارسێلۆنا كرد.

یانەی بارسێلۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رۆیشتنی سێرجیۆ بۆسكێتس لە كۆتایی وەرز لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

مۆدریچ لە هەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەكی خۆی لەگەڵ بۆسكێتس داناوە و نووسیویەتی: ”یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی ناوەڕاست كە یاریم لەگەڵدا كردووە، ئەوە جێگای خۆشحاڵی بووە”.

رۆژنامەكان ناوی بۆسكێتس بە یانەی هیلالی سعوودیەوە دەبەستنەوە  بۆ ئەوەی لە كۆتایی وەرزدا بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.

بۆسكێتس لەگەڵ بارسێلۆنا توانیویەتی 31 نازناو بباتەوە، 8 نازناوی لالیگا ، 7 نازناوی جامی شا و سوپەری ئیسپانیا ، سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ وسوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button