چامپیۆنزلیگ

باوکی هالاند جیاواز باسی رووداوەکەی بێرنابیۆ دەکات

ئاڵفی هالاند باوکی ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی مان سیتی یەکەم لێدوانیدا لەسەر دوورخستنەوەی لە بێرنابیۆ لە کاتی یارییەکەی مان سیتی و مەدرید.

میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاند، ئاڵفی سوکایەتی بە مەدرید و هاندەرانیان کردووە و تەنانەت خواردنی تێگرتوون ئەمەش هاندەرانی توڕەکردووە تا گەیشتووەتە ئەوەی لەو شوێنە دەرکراوە. بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار لێدوانێکی لە زاری هالاندی گەورەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت

“ئێمە ئاهەنگمان بۆ گۆڵەکەی مان سیتی گێڕا و هاندەرانی مەدریدیش بەوە دڵخۆش نەبوون، جگە لەوە خۆمان ئەو شوێنەمان جێهێشت چونکە هاندەرانیان نیگەران بوون لەوەی ١-١ بەرامبەربوون”.

ئاڵفی پێشتر خۆی یاریزان بووە و یاری بۆ یانەکانی مانچێستەر سیتی، نۆتینگهام فۆرێست ئەنجامداوە لە پاڵ هەڵبژاردەی نەرویژ.

بابەتی زیاتر

Back to top button