ئیسپانیا

بارسێلۆنا دەیەوێت چارەنوسی ئالبا یەکلایی بکاتەوە

یاریگا

دوای ئەوەی سێرجیۆ بوسکێتس ڕۆیشتنی لە یانەی بارسێلۆنا ڕاگەیاند، یانەکە کار لەسەر ئەگەری ڕۆیشتنی یاریزانانی تری یانەکەی دەکات، یەکێک لەو یاریزانانەش جۆردی ئالبایە، هەرچەندە ئەو یاریزانە هێشتان ساڵێکی دیکەی لە گرێبەستەکەی ماوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە بەرێوەبەری کارەکانی جۆردی ئالبا ئەمڕۆ چوار شەممە لە بارەگای یانەی بارسێلۆنا، لەگەڵ ئالیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە کۆبونەتەوە و قسەیان لەسەر چارەنوسی یاریزانەکە کردووە.

سپۆرت بڵاویشی کردووەتەوە بەرپرسانی بلاوگرانا دوو پێشنیاری پێشکەش بە بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەی کردووە، یەکەمیان ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بۆ ئەوەی کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێبهێڵێت و بتوانێت لە کاتی خۆیدا دانوستان لەگەڵ یانەکانی دیکە بکات.

پێشنیاری دووەمیش ئەوەیە ئالبا لە پێناو بەردەوامبوون لەگەڵ یانەکەی، مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ یاساکانی یاسای دارایی خاوێن بگونجێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لە ئەگەری مانەوەی لە ریزەکانی بارسێلۆنا بەم گرێبەستەی ئێستا، وەرزی داهاتوو دەبێتە خاوەنی زۆرترین مووچە لە ریزەکانی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button