ئیسپانیا

سێرجیۆ بۆسكێتس بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد سێرجیۆ بۆسكێتس كاپتنی یەكەمی بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا یانەكە جێدەهێڵێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا بۆسكێتس بڕیاری خۆی داوە و لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

هەمان سەرچاوە رایگەیاندووە، یاریزانە ئیسپانیەكە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە لە بەرواری 30 مانگی داهاتوو لە دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی لە یانەكە دەڕوات.

لە راپۆرتەكەدا ئەوەشهاتووە، ئیدارەی یانەكە و چاڤی هێرناندێزی راهێنەر دەیانەوێت بۆسكێتس بمێنێتەوە، چەند جارێك باسیان لە گرنگی یاریزانەكە كردووە بۆ یانەكە و دەیانەوێت وەرزێكی دیكە لە یانەكە بمێنێتەوە.

بڕیارەكەی ئەو یاریزانە لە كاتێكدا هات كە دەزانێت لە ئێستادا رۆیشتنی لە یانەكەی گونجاوە ، دوای ئەوەی بارسێلۆنا زۆر نزیكە لە بردنەوەی نازناوی لالیگا.

چاوەڕوان دەكرێت یەكشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا ببێتە میوانی ئیسپانیۆل و لە ئەگەری بردنەوەیان ئەوا راستەوخۆ دەبنە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.

بۆسكێتس لەگەڵ بارسێلۆنا توانیویەتی 31 نازناو بباتەوە، 8 نازناوی لالیگا ، 7 نازناوی جامی شا و سوپەری ئیسپانیا ، سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ وسوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button