چامپیۆنزلیگ

فیگۆ: مان سیتی تیپێکی بەهێزە، بەڵام ریال مەدرید بێ هیوا نابێت

یاریگا

لویس فیگۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەبارەی یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ دەڵێت

ریال مەدرید یەکێکە لە باشترین تیپەکانی جیهان، ئەوان ئەزموونی ئەوەندەیان هەیە کە دڵنیابن لەوەی دۆڕاوەکان مەیدانەکە بەجێناهێڵن، وەکئەو گەڕانەوەیەی ساڵی ڕابردوو بەرامبەر مانچستەر سیتی هەیانبوو. بەهۆی مێژووی دەوڵەمەند و ئەزموونی بەرزیانا ئەوان باشترین تیپن لەمێژووی ئەم پاڵەوانێتییەدا، هەندێکجاریش مێژوو لە ساتەوەختە سەخت و سەختەکاندا یارمەتیت دەدات.

فیگۆ پێیوایە مان سیتی ئەم وەرزە تیپێکی بێ کێشەی هەیە، بەڵام ریال مەدرید تاوەکو دوا سات تێدەکۆشێت

مانچێستەر سیتی تیپێکی زۆر بەهێزە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید تا کۆتا چرکەی یارییەکە بەردەوام دەبێت و دەستبەرداری هیچ شتێک نابێت

لەبارەی یانەکانی میلان و ئینتەر فیگۆ نایشارێتەوە حەز دەکەت نێرازۆری سەرکەوێت

ئیتالیا دەبێ شانازی بکات کە لەم قۆناغەدا دوو نوێنەری هەیە، هەروەها پێویستە ستایشی ناپۆلی بکرێت بۆ ئاستی ئەم وەرزە. منپێمخۆشە ئینتەر دێربی بباتەوە و سەربکەوێت بۆ یاری کۆتایی، چونکە یانەیەکە بەڕاستی چێژم لە یاریکردن وەرگرتووە

بابەتی زیاتر

Back to top button