ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تێن هاخ شوێنگرەوەی ماگوایەری دەستنیشانکرد

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت کیم مین جای بکاتە شوێنگرەوەی هاری ماگوایەر.

رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر ئەوەی لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە کۆرییەکەی ناپۆلی، کیم مین جای واژۆ بکات.

شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت کیم بکەنە شوێنگرەوەی هاری ماگوایەر، کە پێشبینی دەکرێت بەرگریکارە ئینگلیزەکە لەم هاوینە یانەکەی جێبهێڵێت.

بە پێی هەمان سەرچاوە، مانچێستەر ئامادەیە لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی بەرگریکارە 26 ساڵانییەکەی ناپۆلی بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات لەم هاوینەدا.

ئەستێرەکەی کۆریای باشوور لە هاوینی رابردوو لە فەنەرباهچێی تورکییەوە گواسترایەوە بۆ جێگای کۆلی بالی بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستەکەشی لە هاوینی 2024 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

ناوبراو بە یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی ناپۆلی دادەنرێت کە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 43 یاری کردووە و رۆڵێکی باڵای هەبوو لە شادبوونەوەی یانەکەی بە نازناوی سێریا ئەی لە دوای 33 ساڵ دابڕان

بابەتی زیاتر

Back to top button