ئاسیا

ئینیێستا خولی ژاپۆن جێدێڵیت

یاریگا

ئەندرێس ئینێستا، یاریزانە ئیسپانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دوای 5 ساڵ لە خولی ژاپۆن ئامادەیە ریزەکانی یانەی ڤیسێل کۆبیجێبهێڵێت.

رۆژنامەی Nikkan Sportـی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، ئەندرێس ئینێستا بڕیاریداوە لە هاوینی 2023 یانەکەی جێبێڵێت، چونکە ڕۆڵی لە یانەیڤیسێل کۆبی زۆر لاواز بووە بەهۆی شێوازی جەستەیی و فشاری ئەم تیپە.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە 11 یاریی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ژاپۆنی تەنها 12 خولەک یاری کردووە لەگەڵ 47 خولەک لە جامی جەی لیگ وپێدەچێت شوێنی داهاتووی یەکێک بێت لە تیپەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان خولی ئەمریکا.

کۆبی پلانی هەیە لە ٦ی حوزەیرانی داهاتوو لە یاریگای نیشتمانی تۆکیۆ بەرامبەر بارسێلۆنا کە یانەکەی پێشووی ئینێستایە، یارییەکیدۆستانە ئەنجام بدات و پێدەچێت ئەو یاریزانە لەوانەیە دوا یاری خۆی لە ژاپۆن ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button