ئیسپانیا

پێرێز: هەرگیز بیر لە چوونی ئانچێلۆتی ناکەینەوە

یاریگا

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیارەتیکردەوە دەستبەرداری کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان بن.

سەرۆکی شاهانەکان دوای بردنەوەی ناسناوی جامی شای ئیسپانیا گووتی

پاڵەوانێتییەکی زۆر سەختمان تێپەڕاند، سەرەتا لە کاسێرنیۆ دەستمان پێکرد، دواتر ڤیاڕیال و ئەتلەتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا بوو، دواجار لەئۆساسۆنامان بردەوە. یاریزانی بەرامبەر یارییەکی زۆر باشیان کرد و ئەوان شایەنی ستایشن

پێرێز لەبارەی دەنگۆی وازهێنانی ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیانیش گووتی

ئانچیلۆتی تیپەکەمان جێدەهێڵێت؟ هه‌ر بیریشی لێ مه‌که‌نەوە، ناشمەوێت هیچ لەو بارەیەوە ببیستم. کارلۆ گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە بۆماوەی ساڵێکی تر، ئێمە زۆر دڵخۆشین بە بوونی ئەو

بەرپرسی یەکەمی یانە ئیسپانیەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ستایشی ئاستی ڤینیسیۆس و رۆدریگۆی کرد و گووتی

ڤینیسیۆس باشترینی جیهانە لە پێگەی خۆیدا. بۆ ساڵانی داهاتوو چێژ لە یاری ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ وەردەگرین

پێرێز لە کۆتایی قسەکانیدا رەخنەی لە رێکخەرانی خول و پاڵەوانتیەکانی نێوخۆیی گرت و لەبارەی یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتیشدەڵێت

ئێمە کاتمان نییە بۆ پشوودان، نازانم کێ بڕیار لەسەر ساڵنامەی یارییەکان دەدات، بەڵام پێویستە زیاتر گرنگی بە بڕیارەکانیان بدەن. ڕۆژیسێشەممە (بەرامبەر مان سیتی) ماندوو دەبین بەڵام یاریزانەکان شەڕ دەکەن

بابەتی زیاتر

Back to top button