ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن كۆلۆ موانی دەوێت

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت تواناكانی راندال كۆلۆ موانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت بەدەستبهێنێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

لە هاوینی رابردوودا رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانە باڤارییەكە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و تا ئێستاش هیچ شوێنگرەوەیەكیان لە جێگای دانەناوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی بێڵد ئۆلیڤەركان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەكە و حەسەن سالحامیدزچ بەڕێوەبەری وەرزشی ئۆفەرێكیان بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش كردووە لەبەرامبەر بەدەستهێنانی تواناكانی كۆلۆ موانی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكرد چاوەڕوان دەكرێت یەكەم ئۆفەر هەر زوو لەلایەن فرانكفۆرتەوە رەتبكرێتەوە چوونكە بڕەكە زۆر دوورە لەوەی كە فرانكفۆرت دایناوە بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەكەیان كە بڕەكەی 120 ملیۆن یۆرۆیە.

لەم وەرزەدا هێرشبەرە فەڕەنسیەكە 21 گۆڵی كردووە و 15 گۆڵیشی درووست كردووە بۆ یانەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button