ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت گۆڕینەوەیەك لەگەڵ یانەیەكی پرێمەرلیگ بكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گۆڕینەوەیەك لەگەڵ وۆلڤێرهامپتن بكات لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت وۆلڤێرهامپتن دەیەوێت رۆبن نیڤێز و 30 ملیۆن پێشكەش بە بارسێلۆنا بكات لە پێناو بە دەستهێنانی تواناكانی ئانسۆ فاتی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

بارسێلۆنا ناوی فاتی لە نێو لیستی ئەو یاریزانانەدا داناوە كە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی یانەكەیان جێدەهێڵن.

گرێبەستەكەی فاتی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە خۆرخی میندێز بەڕێوەبەری كارەكانی پێشنیاری ئاڵوگۆڕی نێوان فاتی و نیڤێز كرد و بە وەرگرتنی بڕە پارەیەك لە یانە ئینگلیزیەكە.

ئانسۆ فاتی – رۆبن نیڤێز

مێندێز لەگەڵ خێزانی فاتی كۆبووەتەوە بەمەبەستی رازیكردنیان بە ئۆفەرەكە و پەیوەندیكردنی بە وۆلڤزەوە ، ئەمەش وەك ئامادەكاری بۆ خۆ گونجاندنی لەگەڵ پرێمەرلیگ و دواتر پەیوەندی بە یانەیەكی گەورەی ئینگلتەراوە بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button