ئیتاڵیا

ستێفانۆ پیۆلی لە راهێنەرایەتی میلان دوور دەخرێتەوە

یاریگا

ستێفانۆ پیۆلی، لە پێناو بەردەام بوون لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، پێویستە بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگبۆ یانەکەی بەدەست بێنێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی رۆسێنەری لە ئەنجامەکانی یانەکەیان رازی نین، بۆیە لە ئەگەریبەدەست نەهێنانی یەکێک لە چوار پلەی پێشەوەی ئەم وەرزەی سێریائەی، ئەوا راهێنەرەکەیان دوور دەخەنەوە.

پاڵەوانەکەی وەرزی رابردووی سێریائەی ئەم وەرزە هیچ هیوایەکی بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە نەماوە، ئەو یانەیە هەموو هەوڵێک بۆبەدەستهێنانی بلیتێکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دەدات.

ئەیسی میلان ئەم وەرزە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی دێت و ئەگەر لەم پلەیە کۆتایی ئەم وەرزە بێنێت، ئەو کات لەبەدەستهێنانی ئامانجەکەی بێ بەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button