ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز دەیەوێت یاریزانێكی پێشووی ریال بكات بە شوێنگرەوەی ئانچێلۆتی

یاریگا –

فلۆرێنتێنۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بیر لە شوێنگرەیەك دەكاتەوە بۆ كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەكەی.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد كە هەڵبژاردەی بەڕازیل دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئانچێلۆتی واژۆ بكات وەك راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەیان و بەوەش چەندین ناو وەك شوێنگرەوەی لە ریال مەدرید باس دەكرا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی پێرێز دەیەوێت بە گرێبەستكردن لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ جێگای كارلۆ ئانچێلۆتی بگرێتەوە.

هەروەها سەرچاوە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، پێرێز دەیەوێت دوای ئەوەی ئەلۆنسۆی كرد بە راهێنەر ئەرڤالۆ ئەربێلوا بكات بە یاریدەدەری.

ئەلۆنسۆ یەكێكە لەو راهێنەرە دیارانەی كەلەم ماوەی دواییدا دەركەووت  و توانی لیڤەركوزن بگەیەنێتە قۆناخی پێش كۆتایی خولی ئەوروپی.

هەروەها ئاربێلوا وەرزێكی نایاب لەگەڵ لاوانی ریال مەدرید پێشكەش دەكات و توانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بباتەوە.

چابی ئەلۆنسۆ ، ئەلڤارۆ ئاربێلوا

بابەتی زیاتر

Back to top button