ئه‌وروپائینگلتەرا

ڤان پێرسی : هیچ پەشیمان نیم بە چونم بۆ مان یونایتد

ڕۆبن ڤان پێرسی، گۆڵکاری پێشووی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ پەشیمان نیە بە دەست بەردار بوونی لە یانەی ئەرسناڵ و ڕۆشتنی بەرەو یانەی مان یونایتد.
ئەم ئەستێرە هۆڵەندیە بووە هۆی ڕەخنەی زۆر لە لایەن جەماوەری یانەی ئەرسناڵەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ دا بڕیاری دا بچێتە ریزەکانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی.
سەبارەت بەم بابەتەش ئەم ئەستێرەیە ووتی،” لە جیهانی تۆپی پێدا ئەم شتانە ڕوو دەدەن و ئاساییە و توانیم ڕابێم لەگەڵ بابەتەکەدا و هیچ پەشیمان نیم لەو بڕیارانەم.”
هەروەها سەبارەت بەیەکەم یاری بەرامبەر یانەی ئەرسناڵ ووتی،” زۆر هەستێکی ناخۆش بوو کە بەرامبەر یانە کۆنەکەم یاریم کرد و هەستێکی زۆر نا ئارامم هەبوو.”
هەروەها باسی لەوەش کرد چەندین هەلی کەی بۆ ڕەخساوە کاتێک لە یانەی ئەرسناڵ یاری ئەکرد لە لایەن یانەی ئیتاڵی و ئیسپانیەوە بەڵام پێ باش بووە لە یانەی ئەرسناڵ بمێنێتەوە هەتا گرێبەسی بۆ هات لە لایەن یانەی ئینگلیزی بەتواناوە.
جێگەی باسە کە ڤان پێرسی توانی نازناوی خولی ئینگلیزی بەدەست بهێنێت لە یەکەم خولدا لەگەڵ یانەی مان یونایتد دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button