ئینگلتەرا

لامپارد: شکستەکەی بەرامبەر یونایتد دووبارە دەبێتەوە

یاریگا-فرانک لامپارد راهێنەری یانەی چێڵسی دان بەوەدا دەنێت  شکستە گەورەکەی بەرامبەر مانچستەریونایتد کۆتا ئەنجامی سەختی ئەم وەرزەیان نابێت.

چێلسی بە ئەنجامی ٤-٠ دۆڕا و سەبارەت بە شکستەکەش ئەمڕۆ وتی “با شتێک روون بێت، بەهۆی ئەو پێکانانەی هەمانە و هەروەها بەهۆی ئەوەی نەمانتوانی یاریزانی دیکە بهێنین ئەم ئەنجامە  سەختە دەبێتە کارێک کە روودەداتەوە و پێویستە بەزوویی وانەیان لێوەربگرین و هەڵەکانمان چاک بکەین. ئێمە یاریزانی نێودەوڵەتی و ئەستێرەمان نیە بەڵام ئەمە بیانوویەکی گونجاو نیە و چوار هەڵەمان کرد کە ئەوان سەرکەوتووانە سوودیان لێوەرگرت”.

چێلسی بەهۆی سزای سڕکردنی فیفاوە، بۆی نیە هیچ یاریزانێک بکڕێت بۆ ماوەی ساڵێک. جگە لەوەش هەریەک لە ئێدین هازارد،ئەلڤارۆ مۆراتا و دەیڤد لویزی لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button