ئینگلتەرا

فێردیناند: دیبالا کەرەستەی پێویستی نیە بۆ مان یونایتد

یاریگا-ریۆ فێردیناند ستایشی بڕیارەکەی مانچستەریونایتد دەکات بۆ نەهێنانی  پاوڵۆ دیبالا و پشت بەستن بە یاریزانە لاوەکانی ناوخۆ.

یونایتد دەستبەرداری رۆمیلو لوکاکو بوو بە بێ ئەوەی هیچ یاریزانێکی جێگرەوە بکڕێت پاش ئەوەی دیبالا داوای موچەیەکی خەیاڵی کرد. فێردیناند دەڵێت “زۆر یاریزان هەیە لەم چەند ساڵەی رابردوودا نەهاتوونەتە مانچستەریونایتد تاوەکو یاری بۆ یانەی دیکە بکەن بەڵام نازانم چۆن دیبالا کارەکەی ئاڵۆزکرد لە کاتێکدا لەسەر کورسی یەدەگی یوڤێنتۆس دانیشتووە. ئەو پێویستی بە یاری کردنە.  پێم خۆشبوو کە نەهات چونکە بە بۆچوونی من ئەو کەرەستەی پێویستی نیە بۆ یاریکردن لە یونایتد. یونایتد پێویستی بە یاریزانێکە بێتە ئێرە و بڵێت من دەمەوێت یارمەتی ئەم یانەیە بدەم کە بگەڕێتەوە لوتکە”.

شەیتانە سوورەکان لە یەکەم یاری وەرزی نوێی پریمەرلیگ بە ئەنجامی ٤-٠ شكستیان بە چێڵسی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button