کوردستان

شێروانە بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی کوردستان ڕیزەکانی ڕێکدەخاتەوە

یانەی  شێروانە بەشدار لە خولی نایابی کوردستان بۆ قۆناغی دووەمی خولەکە ڕیزەکانی بەهێزتر دەکات و دوو گرێبست لە گواستنەوەی زستانە واژۆ دەکات.

( هەڤاڵ محمد ) یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە گرێبەستێک بەفەرمی بووە یاریزانی یانەی شێروانە، هەڤاڵ وەرزی ڕابردوو بۆ یانەی پێشمەرگەی هەولێر یاری دەکات و ئەم وەرزەش پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کرد بە مەبەستی یاریکردن لە خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق، بەڵام بە هۆی نەبوونی دەرفەتی یاریکردن ڕیزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی شێروانەوە کرد.

ئەمڕۆش ڕاگەیاندنی یانەی شێروانە گرێبەستی یایزانی کوردی ڕۆژهەڵات ( عرفان شەریفی) ڕاگەیاند، یاریزانی ناوبراو لە هێلی بەرگری یاری دەکات و لە دایک بووی ساڵی 1997 ە.

شێروانە لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بە ڕاهێنەرایەتی ( عادل عەلی )  لە پلەی هەشتەم دێت بە 19 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button