ئیسپانیا

ڤاڵڤێردی: گریزمان دەبێت ڕابێت لەگەڵ شێوەی یاریکردنی بارسیلۆنا

ئەرنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری ئیسپانی و بەڕێوبەری هونەری یانەی بارسیلۆنا، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا، ڕەزامەندی خۆی دەربڕی سەبارەت بە یەکەم یاری یاریزانە فەڕەنسیە نوێکە.
باسی لەوەش کرد،” گریزمان ئاتێکی باشی نواند بەڵامپێویستی بەکاتی زیاترە تا بتوانێت زیاتر ڕابێت بە شێوەی یاریکردنی یانە کەتەلۆنێەکە”.
زۆر دڵ خۆش بوو بەوەی کە گریزمان ئاستێکی باشی نواندووە و وتی،” کاتێک تۆپ دێتە قاچی ئەنجامی خۆی دەبێت و خەتەریان دروست دەکات لەسەر یانەی بەرامبەر”.
یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکان لەو دیدارەدا لە ڤاڵڤێردی پرسی سەبارەت بە نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی بەڵام لە وەڵام دا ووتی،” من ناتوانم باسی یاریزانێک بکەم کە لەیانەیەکی ترە چۆن دەکرێت باسی بکەم”.
جێگەی باسە کە یانەی بارسیلۆنا یەکەم یاری دۆستانەی دۆڕاند بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە بەشداری ئەم ئەسطیرە نوێیەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button