ئهڵمانیا
بایەرن بە بێ گۆڵپارێز یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا ئەنجام دەدات
یاریگا-یانەی بایەرن میونشن لە قەیرانێکی گەورەی گۆڵپارێزدایە بەر لە یاری کۆتایی جامی ئەلمانیا بەرامبەر لایپزیگ.
مانوێل نۆیەر پێکانی هەیە و لەگەڵ ئەوەی پێشبینی دەکرا بۆ ئەو یارییە ئامادەبێت، بەڵام ئەم وەرزە بۆ ئەو کۆتایی هاتووە و ناتوانێت لەو یارییەدا بەشداربێت.
هەرچی ئۆڵریچی گۆڵپارێزی دووهەمە، ئەویش لە یارییەکەی فرانکفۆرت دا ئازاری پێگەیشتووە و پێککراوە.
بەمەش یانەکە ناچاردەبێت گۆڵپارێزی تیپی دووهەم کریستیان فریچل بانگهێشت بکات کە هیچ یارییەکی بۆ تیمی یەکەمی بایەرن ئەنجام نەداوە.
باڤاری لە یاری کۆتاییدا رۆژی شەممە رووبەرووی لایپزیگ دەبێتەوە و چاوی لە دووهەم ناسناوی وەرزە پاش بەدەستهێنانی خولی ئەڵمانیا.