ئیسپانیاگرنگترین

مێسی ئازاری پێگەیشتووە و ماوەی دوورکەوتنەوەی درێژکرایەوە

یاریگا-لیۆنێل مێسی لە میانەی مەشقە تاکەکەسییەکاندا دووبارە تووشی پێکان هاتووە و ئەگەری ئەوە هەیە یەک مانگ دووربکەوێتەوە.

بەگوێرەی RAC1 دوێنێ مێسی لە هەمان پێکانەکەی پێشووی ئازاری پێگەیشتووەتەوە و مەشقەکانی جێهێشتووە. لەگەڵ ئەوەی هیچ لێدوانێکی فەرمی نیە بەڵام بەگوتەی سەرچاوەکە پێویستی بە نزیکەی مانگێکە بۆ چاک بوونەوە و بەشداری لە یارییەکەی ئۆساسۆنا ناکات.

لیۆ لە ٥-٨دا لە قاچی راستی تووشی پێکان هات و بەو هۆیەوە تا ئێستا نەیتوانیوە لەم وەرزەی لالیگادا یاری بکات. جگە لە ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە، فرانک دی یۆنگ یش بەتەنها مەشقەکانی ئەنجامداوە و روون نیە بۆ ئەو یارییە ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button