Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئانچێلۆتی هەواڵی خۆشی پێیە و باس لە کڕینی هێرشبەریش دەکات

Yariga App

کارلۆ ئانچێلۆتی رایگەیاند پێشبینی دەکات مۆدریچ بۆ یارییەکەی ئۆساسۆنا ئامادەبێت و ئاشکرایشی کرد یانەکەی پێویستی بە هێرشبەرێکی سەرەڕمە.

کارلۆ لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆی بەر لە یارییەکەی سۆسیداد وتی مۆدریچ بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دەگەڕێتەوە ئەمەش پێچەوانەی ئەو هەواڵانەبوو کە دەگوترا پێویستی بە مانگێکە بۆ چاک بوونەوە و بەرامبەر ئۆساسۆنا و مان سیتی یاری ناکات.

لە پرسیارێکی رۆژنامەوانان سەبارەت بە گواستنەوەکانی داهاتووی یانەکە وتی

بۆ داهاتوو، پێویستمان بە هێرشبەرێکی سەرە سڕمە بیکڕین بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی بەنزیمە. هەرچەندە لە ئێستادا زۆر باش یاری دەکات

سەبارەت بە ئامادەیی یاریزانەکانیشی بۆ یارییەکەی سۆسیداد وتی

بەنزیمە کەمێک ماندوو بوو دوێنێ، هێشتا روون نیە بەشداری دەکات یاخود نا. ئالابا بەشدارنابێت و ڤاڵڤێردیش سەیری ئامادەیی دەکەین بەر لە بڕیاردان.

هەر لەو کۆنگرەیەدا جارێکیتر پرسیاری پەیوەندیکردنی بە بەڕازیلەوە لێکرا و وتی

کەس پەیوەندی بە منەوە نەکردووە و ئەو هەواڵەش گووایە بەروارێکم بۆ دیاریکراوە تاوەکو وەڵامیان بدەمەوە بەهیچ جۆرێک راست نیە

سبەی مەدرید کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو رووبەرووی سۆسیداد دەبێتەوە، پاشان رۆژی شەممەی داهاتوو یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام دەدەن بەرامبەر ئۆساسۆنا.

Back to top button