ئینگلتەرا
ڤان دایک ناوی سەختترین هێرشبەر دەبات کە ڕووبەڕووی بووبێتەوە
یاریگا- بەرگریکاری هۆڵەندیی و یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزیی، ڤیرجل ڤان دایک، لە چاوپێکەوتنێکیدا چەند بابەتێکی باس لێوەکرد، لە نێویشیاندا درکاندنی ناوی سەختترین هێرشبەر کە ڕووبەڕووی بووبێتەوە.
ڤان دایک کە بۆ Talk Sport لێدوانی داوە، گوتی: “هەر لە منداڵییمەوە ڕۆناڵدینهۆ نموونەی نموونەی بەرزی منە. مارکۆ ڤان باستن باشترین یاریزانی هۆڵەندییە ئەگەرچی من یاریکردنیشیم نەبینیوە. یۆرگن کڵۆپ و ڕۆناڵد کومان باشترین ڕاهێنەرن.”
لەبارەی سەختترین هێرشبەری دژبەریشەوە، بەرگریکارەکەی لیڤەر گوتی: “پێموابێ سێرجیۆ ئەگوێرۆ ترسناکترین هێرشبەرە کە ڕووبەڕووی بووبێتمەوە.”
هاوکات یاری گەڕانەوەیان لە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا، کە ڕیمۆنتادایەکی مێژوویان ئەنجام دا، بە باشترین ساتی وەرزشیی خۆی دەزانێت