ئینگلتەرا

ئەگوێرۆ لە بارەی پێکانەکەی دڵنایی دەداتە هەوادارانی

یاریگا- سێرجیۆ ئەگوێرۆ، یاریزانی مان سیتی دڵنیایی دەدایە هەوادارانی لە بارەی پێکانەکەی و ئەو نەشتەرگەرییەی بۆی ئەنجام دراوە.

لە یاریی ڕابردوویاندا بەرامبەر بێرنلی کە 5-0 براوە بوون، هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە دووچاری پێکان هات لە ئەژنۆیدا و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای پیپ گواردیۆلا و هاندەرانی سیتیزنس دروست کرد.

ئەمڕۆ هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە کە لە شاری بارسێلۆنا نەشتەرگەری لە ئەژنۆی پێکراویدا بۆ ئەنجام درا، وێنەیەکی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی هەموو شتێک بە باشی بە ڕێوە چوو. تێیدا سوپاسی هەموو لایەک و ئەو دوکتۆرە تایبەتەشی کرد کە نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام دراوە. نووسیویشیەتی “بەم زوانە باش دەبمەوە”

ئەگەرچی هێشتا دیار نییە کەی گۆڵکارەکەی سیتی دەگەڕێتەوە بۆ یاری کردن، بەڵام سەرچاوە جیاوازەکان پێشنینی دەکەن بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ کە لە مانگی ئاب دەگەڕێنەوە دوای پەککەوتنی بەهۆی کۆرۆناوە، ئەگوێرۆ ئامادەیی هەبێت بۆ یاریی کردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button