ئینگلتەرا

ئەمشەو شەوی گەشتنی ئەگوێرۆ بوو بە ڕیکۆردی دیارترین ئەفسانەکانی پریمەرلیگ!

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا مان سیتی لە نێو یاریگای ئەستۆن ڤێلا، کەرنەڤاڵی بە شەش گۆڵ، کەرنەڤاڵی خۆی نمایش کرد، لەو یارییەی تێیدا سێرجیۆ ئەگوێرۆ بە هاتریکێک، ناوی خۆی بە ئاوی زێڕ لە لاپەڕەکانی مێژووی پریمەرلیگدا تۆمار کردەوە.

گۆڵکارە مێژووییەکەی سیتیزن توانی لەم یارییەدا بگاتەوە بە سێ لە ئەفسانە مێژووییەکانی خولەکە، ئالان شێرەر، تێری هێنری و فرانک لامپارد و ڕیکۆردی دوانەکە سەرەتاش بشکێنێت، بەم شێوەیە:

– بە 176 گۆڵ، ڕیکۆردی تێری هێنری فەرەنسی شکاند لە نێو سەرجەم یاریزانە بیانییەکانی مێژووی خولەکەدا

– بەو هاتریکە، کۆی سیانە-گۆڵی خۆی لە پریمەرلیگ گەیاندە 12 و پێش ژمارەی هاتریکەکانی ئالان شێرەری دایەوە.

– ژمارەی گۆڵەکانی کاروانی وەرزشی خۆی لەو خولە بەرزکردەوە بۆ 177 گۆڵ و هاوتا بوویەوە لەگەڵ فرانک لامپاردی ئەفسانەی چێڵسی و ئێستا بە هاوبەشیی لە ڕیزبەندی چوارەمی گۆڵکارانی مێژووی خولی ئینگلتەران.

بابەتی زیاتر

Back to top button