ئیسپانیا

روبیالێس: پێشوازی لە گەڕانەوەی مێسی دەکەین

Yariga App

یاریگا

لویس روبیالێس، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ ئیسپانیا پێشوازی لە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی دەکات.

ماوەیەکی زۆرە باس لە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا دەکرێت و ئەم یانەیە بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت بۆ ئەم گواستنەوەیە. لەمبارەیەوە لویس ڕوبیالێس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کوپێ وتی

ئەگەر مێسی بگەڕێتەوە، بە باوەشی کراوە پێشوازی لێدەکەین. لە کۆتاییدا هەموو ئیسپانییەکان، هەروەها هاندەرانی تۆپی پێی ئیسپانیا لەوڵاتانی دیکەوە، خوازیاری بوونی باشترین یاریزانی جیهانن لە خولەکەمان

روبیالێس لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا ستایشی لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات و دەڵێت

لیۆ مێسی لە جیهانی تۆپی پێدا ناوازەیە و هەمیشە هیوای باشترینی بۆ دەخوازم

مێسی ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا کۆتایی دێت و دەنگۆیەکی بەهێزیش لەسەر گەڕانەوەی بۆ لالیگاو بارسێلۆنا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button