یاریگا –
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی راستی لێدوانەكانی مسەلی ئەل معمەر سەرۆكی یانەی نەسڕی سعودی بەرامبەر كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەكە رووندەكاتەوە.
نەسڕ تووشی شكستێكی چاوەڕواننەكراو بوویەوە بەرامبەر وەحدە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شا و بەهۆیەوە لە دووەم پاڵەوانییەتی ئەم وەرزە ماڵئاواییان كرد.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە سەرچاوە عەرەبییەکان لێدوانەکانی سەرۆکی یانەی نەسری بڵاوکردووەتەوە، کە هێرش دەکاتە سەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای دوورخستنەوەیان لە جامی شا.
لە لێدوانەكەیدا دەڵێت: ”لە ژیانمدا تەنیا دوو جار فریودراوم، یەكەمجار ئەوە بوو كە داوای سێ كەبابم كرد تەنیا دوانیان بۆ هێنام، دووەمجار گرێبەستكردن لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو”.
بەڵام هەر زوو لای خۆیەوە ئەشرەف بن عەیاد رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ روونیكردەوە سەرجەم ئەوانەی بڵاوكراونەتەوە ناڕاستن و هیچ كام لەو قسانە لەلایەن سەرۆكی نەسڕەوە نەكراوە و ئەوسنە تەنیا قسەی بێ بنەمایە.
دۆن لەگەڵ نەسڕ لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری لە 16 یاریدا كردووە و توانیویەتی 11 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.