کامپێس: گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا بڕیارێکی دروست نیە
یاریگا
ماریۆ کامپێس پێی وایە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا بڕیارێکی باش نیە و مانەوەی لە فەرەنسا بۆ بەرژەوەندی خۆی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیە.
ماریۆ کامپێس ئەفسانەی ئەرجەنتین پێی وایە هاندەرانی پاریس سانجێرمان بێزارن لەوەی لیۆنێل مێسی لەم تیپەدا نەدرەوشایەوە بەراورد بە ئاستەکەی کە لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەیەتی. یاریزانەکەی پێشووی تانگۆ لەبارەی داهاتوو مێسی بە ماڵپەری گۆڵ دەڵێت
هاندەرانی پاریس سانجێرمان هوتاف لە دژی مێسی دەڵێنەوە؟ ئەو لە فەرەنسا یاری دەکات، ئەو وڵاتەی لە یاری کۆتایی مۆندیال بە ئەرجەنتین دۆڕا. ئەوە بێزاریان دەکات کە باشترین یاریزانی جیهان لە تیپەکەیان دەبینن، بەڵام ئەو ئاستە نایابەی نییە کە لە ئەرجەنتین هەیەتی
کامپێس لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا لەبارەی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت
پێموانییە بڕیارێکی دروست بێت گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا. ئەو لە پاریس سانجێرمان زۆر ئاسوودەتر دەبێت، بۆیە دەتوانێت بە ئارامییەوە بچێتە مۆندیالی داهاتوو. ئامانجەکانی بارسێلۆنا جیاوازن و ئەوان هێشتا لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی تیپەکەدان
ئەفسانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینا لە کۆتایی قسەکانیدا هیوای ئەوە دەخوازێت لیۆ لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و نەگەڕێتەوە بارسێلۆنا
ئەگەر بمەوێت خۆپەرست بم و تەنها بیر لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بکەمەوە، دەبێت ئەوە بڵێم کە هیوادارم مێسی لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە و گرێبەست لەگەڵ بارسا واژۆ نەکات و نەگەڕێتەوە ئەو یانەیە