ئاسیاگرنگترین

رۆناڵدۆ و جۆرجینا لە لێواری جیابوونەوەدان

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا رۆدریگێز لە جیابوونەوە نزیکن.

جیۆڤانا گۆنزالێس، پێشکەشکار لە بەرنامەی سۆسیالیتێ رایگەیاندووە، بە هۆی چەندین کەیسی جیاوازەوە، ناکۆکییەکی قووڵ لە نێوان رۆناڵدۆ و جۆرجینا دروست بووە.

رۆناڵدۆ ماوەی حەوت ساڵە لەگەڵ جۆرجینا دەژیت، لەوەتەی ساڵی 2016ەوە، رۆناڵدۆ و جۆرجینا بەردەوام بە یەکەوە بە دڵخۆشی دەرکەوتوون، تەنانەت جۆرجینا لە سعودیەش زۆر دڵخۆش دیار بوو.

جۆرجینا هەموو منداڵەکانی رۆناڵدۆ بەخێو دەکات و دوو منداڵیشی بە ناوەکانی مارتینا (2017) و بێلا (2022) لە رۆناڵدۆ پەیدا کردووە. هەروەها ساڵی رابردوو منداڵێکی ساوایان لە کاتی لەدایکبوونی مرد.

جیۆڤانا گۆنزالێس لە بارەی ناکۆکییەکانی نێوان رۆناڵدۆ و جۆرجینا دەڵێت

هەردوولا ناکۆکییان زۆرە و ناگەنە چارەسەرێکی گونجاو، پەیوەندییەکانیان زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ئێستا رۆناڵدۆ کاتەکانی دوور لە خێزانەکەی بەسەر دەبات، ئەمەش کاریگەری لەسەر دروستبوونی ناکۆکییەکان دروستکردووە. جۆرجینا ئێستا زۆر خەریکی خۆیەتی و بەردەوام شۆپینگ لە مۆڵەکانی ریاز دەکات. ئەمەش رۆناڵدۆی نیگەران کردووە و پێی وایە، دەبێ زیاتر گرنگی بە خێزانەکەی بدات.

دایکی رۆناڵدۆ

لە لایەکی دیکەوە، بەرنامەیەکی بەناوبانگی پۆرتوگالی نهێنی خراپی پەیوەندی نێوان دۆلۆریس ئافێرۆ، دایکی رۆناڵدۆ و جۆرجینیای ئاشکرا کرد. ئانتۆنیۆ براڤۆ، پێشکەشکاری بەرنامەی Em Familia روونیکردووەتەوە

پێم وایە کێشەکانیان دووبارەن، پەیوەندی جۆرجینا لەگەڵ دایکی رۆناڵدۆ و چەند هاوڕێیەکی دایکییەتی. رۆناڵدۆ مافی خۆیەتی دڵخۆش بێت، چونکە ئەم رووداوەمان لەگەڵ ئێرینا شایکیش بینی و پێویستە دایکی رۆناڵدۆ ئێستا ئارام بێت.

قەیرانی رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسر

لەسەر ئاستی وەرزشیدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە قەیرانێکی قووڵدایە و ئێستا بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت.

رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی تاوەکو 2025 لەگەڵ نەسر بەردەوامە، لە ماوەی رابردوودا پێشەنگایەتی خولی رۆشنی سعودیەی لەدەستدا و لە جامی سعودیەش دوورخرانەوە، ئەمەش وایکردووە، مەترسی دەستبەتاڵی نەسر لە کۆتایی وەرزدا دروست بکات.

نەسر لە سێ یاری رابردوودا لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان، نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بکات. مانگی رابردوو رۆناڵدۆ دوا گۆڵی نەسر لە بەرامبەر عەدالە کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button