ئیسپانیاگرنگترین

كاستێیانۆس ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

Yariga App

یاریگا –

ڤالینتین كاستێیانۆس، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی نیویۆرك  سیتی كە بە شێوەی خواستن یاری بۆ جیرۆنا دەكات دوای تۆماركردنی چوار گۆڵ بەرامبەر ریال مەدرید ریكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد.

شەوی رابردوو جیرۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.

لەو یارییەدا كاستێیانۆس توانی هەر چوار گۆڵەكەی جیرۆنا لە خولەكەكانی 12,24,46,62 تۆمار بكات.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان ڤالێنتین كاستێیانۆس بوو بە یەكەم یاریزان لە سەدەی 21 بتوانێت سوپەر هاتریك لە لایگا لە ریال مەدرید بكات.

هەروەها كاستێیانۆس بوو بە دووەم خێراترین یاریزان لە مێژووی لالیگادا كە سوپەر هاتریك لە ریال مەدریش بكات بە 62 خولەك لە دوای ئیمیلێۆ گارسیا كە لە ساڵی 1944 بە ماوەی 50 خولەك ئەو كارەی ئەنجامدا.

ئەو یاریزانانەی كە سوپەر هاتریكیان لە ریال مەدرید كردووە:

مەدرید بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی 11 خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button