ئه‌مریکاگرنگترین

بەڕازیل چاوەڕێی وەڵامی ئانچێلۆتی دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد هەڵبژاردەی بەڕازیل دوا وادەی بە كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پێشنیارەی پێشكەشیان كردووە.

بەپێی چەند راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئانچێلۆتی پێوویستە تا 25ی مانگی داهاتوو وەڵامی ئۆفەرەكەی هەڵبژاردەی بەڕازیل بداتەوە.

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل ئێدناڵدۆ رۆدریگێز رایگەیاند ئامادەیە تا مانگی ئایار چاوەڕوان بێت تا وەڵامی كۆتایی كارلۆ ئانچێلۆتی وەربگرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەی.

لە كۆبوونەوەیەكدا ئێدناڵدۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند هیوادارە تا بەرواری 25ی مانگ بتوانێت ناوی راهێنەری نوێ رابگەیەنێت و لەو كاتەشدا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بەڕازیل بۆ یارییە دۆستانەكان رابگەیەنێت.

ئانچێلۆتی پێشتر رایگەیاند كە هەڵبژاردەی بەڕازیل پێشنیاری بۆ كردووە بۆ شوێنگرتنەوەی تیتی ، هەروەها دووپاتیكردەوە كە رێز لە گرێبەستەكەی دەگرێت لەگەڵ ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button