یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر پێپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و میكێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی پرێمەرلیگ.
گەنەرز بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلیزی دێت و مان سیتیش بە ئەنجامدانی دوو یاری كەمتر و بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیەكە دێت.
پێپ بۆ ئەو یاریە لە تواناكانی ئاكێ بێ بەش دەبێت و ئارتێتاش لە تواناكانی هەریەك لە ویلیام سالیبا، چاكا و تۆمیاسۆ بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن
هێڵی بەرگری: ئاكانجی ، دیاز ، لاپۆرت
هێڵی ناوەند: ستۆنز ، دی برۆین ، گوندۆگان ، رۆدری
هێڵی هێرشبردن: بێرناردۆ ، هالاند ، گریلیش
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ:
گۆڵپارێز: رامسدەیل
هێڵی بەرگری: وایت ، هۆڵدینگ ، گابریێل ، زینچینكۆ
هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد ، پارتی ، چاكا
هێڵی هێرشبردن: ساكا ، خیسۆس ، مارتێنێلی