خۆپیشاندەرانی فەرەنسا هەڕەشە لە جامی وڵاتەکەیان دەکەن

یاریگا
پشتیوانی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە فەرەنسا بۆ 64 ساڵ دوای چەند مانگێک بەردەوامە و ئەوان هەڕەشە لە یاریی کۆتایی جامی وڵاتەکەیان دەکەن.
کەناڵی RMC فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئامادەبوونی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکەیان لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا نێوان نانت و تۆلۆز نیگەرانی ڕێکخەرانی یارییەکەی زیاتر کردووە. لەبەر خۆپیشاندەران هەڕەشەی ئەوەیان کردووە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە دەیانەوێت کارەبای یاریگا ببڕن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا لەم ماوەیەدا ڕێوشوێنی خۆپارێزی گیراوەتەبەر، وەک دانانی چوار مۆلیدەی زیادە کە توانای دابینکردنی کارەبای پێویستی یاریگای ئۆستاد دی فرانسیان هەیە.
لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوەشکراوە هەرچەندە ڕێکخەرانی پێشبڕکێکە مەترسی پچڕانی کارەبایان بە جددی وەرگرتووە، بەڵام پێیانوایە کە دەتوانرێت ئەو یارییە بەبێ هیچ کێشەیەک ئەنجام بدرێت.