ئینگلتەرا

دوو یاریزانی چێڵسی تاوەکو کۆتایی وەرز دادەبڕێن

Yariga App

یاریگا –

رێس جەیمس و مەیسۆن ماونت بەهۆی پێکان لەم وەرزەدا چیتر یاری بۆ یانەی چێڵسی ناکەن.

پێدەچێت کێشەکانی چێڵسی لەم وەرزەدا بێکۆتایی بێت. دوای دوورخستنەوەی دوو ڕاهێنەر و ئەنجامە خراپەکانی فرانک لامپارد لە درێژەدانیان، ئێستا هەواڵێکی ناخۆشی تر گەیشتە گوێی هاندەرانی چێڵسی.

پێش یاریی هەفتەی 33 خولی نایابی ئینگلتەڕا فرەنک لامپارد راهێنەری یانەی چێڵسی لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی گووتی

پێدەچێت تا کۆتایی وەرزەکە رێس جەیمسمان لەگەڵ نەبێت. ماسۆن ماونتیش دۆخێکی هاوشێوەی هەیە. هەردووکیان دەتوانن لە باشترین حاڵەتدا بگەنە دوا یاری ئەم وەرزە.

یانەی چێڵسی لە یاریی داهاتووی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی برێنتفۆرد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button