ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانانی تۆتنهام قەرەبووی هاندەرەكانیان دەكەنەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێررزی ئینگلیزی بەیاننامەیەكی فەرمیان بڵاوكردەوە دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو نیوكاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی كرد و یارییەكەش بەئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت لە دوای ئەنجامدانی 32 یاری.

بەو شكستەش هیوای سپێرز بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی بە گەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

یاریزانانی تۆتنهام لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە رێگەی پلاتفۆرمە فەرمیەكانی یانە لەندەنیەكەوە بڵاویانكردووەتەوە:

وەک تیمێک، زۆر باش لە تووڕەیی و نیگەرانییەکانتان تێدەگەین. ئەنجامەکە باش نەبوو. دەزانین لەم دۆخەدا وشەکان بەس نین، بەڵام بڕوامان پێ بکەن. دۆڕانی لەم شێوەیە بە ئازارە. پاڵپشتییەکانتان لە یارییەکانی یاریگای خۆمان و دوور لە یاریگا بەرزدەنرخێنین. دەمانەوێت قەرەبووی هاندەران بکەینەوە و تێچووی بلیتەکانی یارییەکەی سان جەیمس پارکتان بکەینەوە. دەزانین ئەمە هیچ لە رووداوەکەی رۆژی یەکشەممە ناگۆڕێت، بەڵام هەوڵ دەدەین لە یارییەکەی مانچێستەر یونایتد کە رۆژی پێنجشەممە دەکرێت، هەموو شتێک راست بکەینەوە. دووبارەی دەکەینەوە، هاندانی ئێوە هەموو شتێکە بۆ ئێمە. بەیەکەوە تەنیا بەیەکەوە دەتوانین بەرەو پێشەوە بچین

بابەتی زیاتر

Back to top button