ئه‌ڵمانیا

هیچ مەترسیەک لەسەر دوورخستنەوەی توخێل نیە

Yariga App

یاریگا

یانەی بایرن میونشن پێش دەرکردنی جولیان ناگیلسمان چانسی بردنەوەی سێ ناسناوی هەبوو، بەڵام دوای هاتنی تۆماس توخێل لە چامپیۆنزلیگ و جامی ئەڵمانیا دوورخرایەوە.

باڤارییەکان پێشەنگایەتی بۆندزلیگاشیان لەدەستدا و 4 یاری لەسەریەکە تامی بردنەوەیان نەکردووە، ئەمەش گومانی لەسەر چارەنوسی تۆماس توخێل دروست کردووە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە، بەبێ گوێدانە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا، هەڵوێستی کارگێری بایرن میونشن بەرامبەر توخێل ناگۆڕێت. ئەم ڕاهێنەرە پاڵپشتی کارگێڕی یانەکەی هەیە و بڕیارە لە گواستنەوەی هاوینەدا تیپەکەی بەهێز بکات.

چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە باڤارییەکان بازاڕ کردنێکی گەرمیان هەبێت و ئامانجی سەرەکیشیان گواستنەوەی هێرشبەرێکی بەناوبانگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button