ئیسپانیاگرنگترین

نوێترین زانیاریەكان سەبارەت بە گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

نوێترین زانیاریەكان سەبارەت بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ ریزەكانی یانەكەی پێشووی بارسێلۆنای ئیسپانی.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا دێت دەنگۆكانی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا زیاتر دەبێت.

بارسێلۆنا دەیەوێت گۆڵكاری مێژووی یانەكەی بگەڕێنێتەوە و سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن كە لیۆ نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس نوێ بكاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە كە لە ئێستادا لیۆنێل مێسی لە هەرێمی كەتەلۆنیایە.

رۆژی هەینی مێسی بەشداری لە یاری یانەكەی پاریس سان جێرمان كرد بەرامبەر ئەنجیە و یاریەكەشیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.

سپۆرت ئەوەشی ئاشكرا كردووە مێسی گەیشتووەتە بارسێلۆنا لەگەڵ خێزانەكەی و پیپی كۆستا لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە.

لە راپۆرتەكەدا باس لەوەشكراوە، ئەم سەردانیكردنەی لیۆ جیاوازە بە تایبەت لە كاتێكدا كۆستا بە 15 جانتاوە بیندراوە.

مێسی و پیپی كۆستا

سەرچاوەكە ئەوەشی خستووەتە روو، مێسی و ئەوانەی لەگەڵی بوون لە رێگەی دەرگایەكی تایبەتی فڕۆكەخانەوە گەیشتوونەتە بارسێلۆنا، چونكە نەیانویستووە لەلایەن میدیاكانەوە ببیندرێن.

دەركەوتنی مێسی لە بارسێلۆنا چاوەڕوانكراوبوو لە كاتێكدا كە پشوویەكی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەكە وەرگرتووە بەڵام دەركەوتنی بە 15 جانتا، قسە و باسەكان لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا زیاتر دەكات.

مێسی بە درێسی پاریس سان جێرمان

لەم وەرزەدا مێسی لەگەڵ پاریس 20 گۆڵی كردووە و 18 گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button