ئه‌وروپا

بارسێلۆنا بە خێرایی کار بۆ گەڕانەوەی مێسی دەکات

Yariga App

یاریگا

بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەم دواییە پرۆسەی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی مێژوویی یانەکەی خێراتر کردووە.

لویس ماسکارۆ لە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری نوێ لەسەر ئەم بابەتە بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت

گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسا چیتر خەونێکی مەحاڵ نییە. لە هەموو بوارەکانی یانەکەوە کار دەکرێت بۆ ئەوەی گەڕانەوەی باشترین یاریزانیمێژوویان ببێتە راستی لەم هاوینەدا. لاپۆرتا بەنیازە زووتر پەیوەندی بە لیۆوە بکات نەک درەنگتر، بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشیبکات، ئۆفەرەکەش بریتیە لە 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک و گرێبەستێکی 2 ساڵە.

رۆژنامەنوسە کەتەلۆنیەکە باسی لە کێشە دارایی و چارەسەرییەکانی ئەو یانەیە بۆ گواستنەوەی لیۆ دەکات و دەڵێت

بەرپرسانی بلاوگرانا پێشتر ئەو کێشە داراییەیانەیان چارەسەر کردووە و دەیانەوێت ئەو ئۆفەرە سەرەتا بۆ لالیگا بنێرن و دواتر پێشکەشیلیۆ بکەن. لە رووی وەرزشیەوەش چاڤی بە هەموو شێوەی پاڵپشتی گەڕانەوەی هاوڕێکەی پێشووی دەکات.

مێسی ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش نە گرێبەستەکەی نوێ کردووەتەوە و نەداهاتووشی یەکلایی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button