ئیتاڵیا

سکرینیار بەهۆی پێکان تاوەکو کۆتایی وەرز دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

میلان سکرینیار بەرگریکاری سلۆڤاکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بەهۆی پێکان تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا بڵاویکردەوە پاش ئەوەی سکرینیار بەرگریکاری ئینتەر میلان بەهۆی ئازاری بڕبڕەکانی پشتی لە یاریگاکان دابڕا، تیمی پزیشکی یانەکەی بڕیاریدا بۆ ماوەی پشووی پێبدرێت، بەڵام ئەو پشووە نەبووە هۆی چاکبونەوەی و هیچ کاریگەریەکی ئەرێنی لەسەر پێکانەکەی نەبوو.

بەرگریکارەکەی نێرازۆری دوێنێ بەهۆی ئەو پێکانەکەی نەشتەرگەری بۆ کرا و بەم هۆیەوە ئەستەمە لە بەردەوامی یارییەکانی ئەم وەرزە بگەڕێتەوە یاریگاکان و چاوەڕێش دەکرێت ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هات بێت.

سکرینیار هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئینتەر میلان کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە بۆ وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button