ئیسپانیاگرنگترین

سزایەکی قورس چاوەڕێ ڤالڤێردی دەکات

Yariga App

یاریگا

فێدێریکۆ ڤالڤێردی بەهۆی ئازار گەیاندە بە باینا یاریزانی یانەی ڤیاریال لەوانەیە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.

یاریزانە ئۆرۆگواییەکەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای ئەوەی مستێکی لە دەموچاوی ئەلێکس باینا یاریزانی یانەی ڤیاریالدا، ڕەنگەسزایەکی قورس ڕووبەڕووی ببێتەوە.

ماڵپەری Relevo بڵاویکردەوە، راپۆرتی ڕەفتاری فێدریکۆ بۆ لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا نێردراوە و ڕەنگە ئەویاریزانە بۆ ماوەی 4 بۆ 12 یاریی بەهۆی توندوتیژی ڕاستەوخۆ بەرامبەر ئەلێکس باینا سڕ بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێشبینی دەکرێت لە شەش هەفتەی داهاتوودا بڕیاری ئەم دۆسیەیە دەربکرێت.

فێدریکۆ ڤالڤێردی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەلێکس باینا سوکایەتی بە منداڵە مردووەکەی کردووە و بەهۆیەوە شەڕی جەستەیی لەگەڵیداکردووە.

    بابەتی زیاتر

    Back to top button