Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

مێسی بەمەرجی نەگەڕانەوەی پیکێ ئامادەیە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

Yariga App

لیۆنێل مێسی نایەوێت جیرارد پیکێ لە بارسێلۆنا ببینێتەوە و ئەوە مەرجی ئەو یاریزانەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

بەگوێرەی هەواڵێکی فۆر فۆر توو، مێسی ئەوەی کردووەتە مەرج تاوەکو بگەڕێتەوە کاتالۆنیا ئەمەش بەهۆی ئەوەی مێسی پێی وایە پیکێ یەکێکە لە هۆکارەکانی رۆیشتنی لە بارسا.

پێشتر لە مانگی نۆ دا، ئێل ناسیۆنالی ئیسپانی بڵاوی کردبووەوە هەرگیز لیۆ ناگەڕێتەوە بارسا ئەگەر پیکێ لەوێ بێت، ئێستاش بەگوێرەی سەرچاوەکە هەرچەندە جیرارد پیکێ وازی لە یاریکردن هێناوە بەڵام لیۆ دەیەوێت دڵنیابێت هیچ رۆڵێک بە پیکێ نادرێت تا ئەوکاتەی ئەو لە بارسا بێت.

مێسی و پیکێ، بەیەکەوە لە لاماسیا وە بانگهێشتی تیمی یەکەم کران و خاوەنی ٥٠٦ یاریین پێکەوە لە پاڵ سێ چامپیۆنزلیگیان بردەوە بەڵام بەگوێرەی هەواڵەکان پیکێ بە یانەکەی راگەیاندووە مێسی بفرۆشن چونکە داوای پارەیەکی زۆر دەکات  و کێشە .داراییەکانی بارسا قوڵ دەکاتەوە، وە دەتوانن بە بێ ئەویش بە باشی یاری بکەن

Back to top button